بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ کەسێک لە سلێمانییەوە ئەو چەکانەی نەدزیوە و سەرۆک ترەمپیش لە خۆیەوە ئەو قسانە ناکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی دیدارێک لەگەڵ پیێرس مۆرگان، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دزینی چەک دەداتەوە لەلایەن کوردەوە و تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەخاتەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکان سەبارەت بە قسەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی دزینی چەک لەلایەن لایەنێکی کوردییەوە، ڕایگەیاند، “ئەوان ئەو چەکانەیان نەدزیوە و دەتوانێت بۆ لایەنی سلێمانی ئەوە بسەلمێنێت کە هیچ کەسێک دەستی بۆ ئەو چەکانە نەبردووە، سەرۆک ترەمپیش ئەو قسانەی لەخۆیەوە نەکردووە، ئەگەر دزییەکی لەوشێوەیە کرابێت، ئەوە شەرمەزارییە”.

وتیشی، بەکارهێنانی کورد وەک قەڵغان بیرۆکەیەکی خراپ بوو، بەڵام دزیی لە هاوپەیمانان بابەتێکی تەواو جیاوازە و لێکەوتەی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share