لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەی هیوا نۆژەنكرایەوە

نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎ و لە رێگای مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی قاوشی هیماتۆلۆجی (خوێن) لە نەخۆشخانەی هیوا و لە ئەمڕۆوە بەڕووی تووشبووانی شێرپەنجەدا كرایەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەكەیە و توانای مانەوەی نزیكەی 28 نەخۆشی تێدا هەیە و بەمەش دەتوانرێت گرفتی مانەوەی شوێن كە لە ماوەی رابردوودا هەبووە بە تەواوی چارەسەرببێت”.

دەشڵێت، “لە هەمانكاتیشدا سیستمێكی خزمەتگوزاریی تێدا دانراوە كە رێگری دەكات لە بڵاوبوونەوەی هەوكردن كە پێشتر گرفتی قاوشەكان بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان: ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکرێت پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە

یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکرێت پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە. یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن: %33ی مۆرەکە بکەوێتە ناو خانەی لیستەکە دەنگەکە هەژماردەکرێت

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن، رایگەیاند، 33%ی مۆرەکە بکەوێتە ناو خانەی لیستەکە دەنگەکە هەژماردەکرێت. مەڕوان محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری…
Total
0
Share