پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرێك لە بەرپرسانی عێراق كە ئێستا حكومڕانن، لە هەولێر دەژین و منداڵەكانیان لە هەولێر خستووەتە بەر خوێندن، پشووەكانیشیان هەر لە هەولێر بەسەر دەبەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە رایگەیاند، لە هەولێر پانتاییەكی فراوانی ئازادی هەیە، بۆیە ژمارەیەكی زۆر لە خوشك و برایانی عەرەب لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە هەولێر دەژین، بە تایبەت ئەو بەرپرسانەی ئێستا حكومڕانن لە عێراق كەمیان هەیە لە كوردستان نەژین و منداڵەكانیان لێرە نەخوێنن، هەروەها پشووەكانیشیان لە هەولێر بەسەر دەبەن.”
دەشڵێت،”ئەو كرانەوە و ئازادی و سەقامگیرییەی لە هەولێر هەیە، وایكردووە سەركردەكانی عێراق پێی سەرسام بن و زۆربەیان لێرە بژین”.