لەتیف نێروەیی پەیامێکی کورت و کراوە ئاڕاستەی شادمانی مەلا حەسەن دەکات

لە وتارێکیدا، لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەکی کورت و کراوە ئاڕاستەی شادمان مەلا حەسەن دەکات و دەڵێت، “وەک دۆستێک ئەم قسانەت پێرادەگەیەنم”.

دەقی پەیامەکەی لەتیف نێروەیی:

نامەیەکی کورت و کراوە بۆ کاکە (شادمان مەلا حەسەن)ی هاورێی دێرینم

سڵاوێکی هاورێیانە……

پەیامە رەخنە ئامێزەکەتم خوێندەوە کە رەخنەی توند لەهەڤاڵ مام جەلال دەگری !!.

سەرەتا دەخوازم ئەو راستییە بدرکێنم  کە مەبەستی بەندە لەنووسینی ئەم کورتەنامەیە بۆ ئەوە نییە وەڵامی جەنابت بدەمەوە و رەخنەت لێبگرم، یان وەک کادیرێکی یەکێتی  قسەت لەگەڵدا بکەم، بەڵکو نیازمە لەم کورتەنامەیەدا، وەک دۆستێک پێت رابگەیەنم: کە لە هەولێری پایتەخت بە رەخنەگرتن لە هەڤاڵ مام جەلال ناتوانی دەنگ کۆبکەیتەوە، ئەوەی بۆ دۆخی شارەکەت و پایتەختی هەمووان پێویستە قسەکردن نییە لە مام جەلال، چونکە هەموومان دەزانین:

بە رەخنەگرتن لە هەڤاڵ مام جەلال کێشەی بێ ئاوی لەپایتەختی کوردستان چارەسەر ناکرێت.

بە رەخنەگرتن لەهەڤاڵ مام جەلال کێشەی لافاوەکانی شارەکەت چارەسەرناکرێت.

بە رەخنەگرتن لە مام جەلال کێشەی پیسبوونی ژینگەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە ژینگەیەکی پیسە چارەسەر ناکرێت.

بە رەخنەگرتن لە هەڤاڵ مام جەلال زیندانیانی سیاسی، لە زیندانەکانی پایتەختی هەرێم ئازاد ناکرێن.

بەرەخنەگرتن لەمام جەلال کێشەی  دەسەڵاتی  تاکڕەوانەی خۆسەپێن لەهەولێر چارەسەر ناکرێت.

بە رەخنەگرتن لە مام جەلال، نەک ناتوانی لەهەولێر دەنگ کۆبکەیتەوە، بەڵکو رووبەڕووی رەخنە و لۆمەی دۆستانی خۆشت دەبیتەوە.

بۆیە ئەگەر بتەوێ دەنگ کۆبکەیتەوە، ئەوا  وەکو جاران قەڵەمە تیژەکەت دەربێنە و کەموکورییە ئیدارییەکانی هەولێر بخەرە سەر لاپەڕەی  رۆژنامەکان،  وەکو جاران لەسەر شاشەی  تیڤیەکان  سنگ دەرپەڕێنە و راشكاوانە پەنجە بخەرە سەر کێشەو کەموکورتی و نادادی و گرفتەکانی شارەکەت، بەوە دەتوانی دەنگ کۆبکەیتەوە، ئەگەر وانەکەیت و بەتەمابیت لەرێی رەخنەگرتن لە مام جەلالەوە دەنگ کۆبکەیتەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە جگە لە خەیاڵ پڵاوی هیچی دیکە لێ شین نابێتەوە.

 جارێکی دیکە رێزو سڵاوم قبوڵ بفەرموو.

     هاوڕێیەکی دێرینت

بابەتی پێشتر

ھەڵبژاردنی ئەزموونیی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: تا ئێستا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share