سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێستا كاتی ئەوەیە دوونیایەكی جیاوازتر نیشان بدرێت و جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە رابردوو.

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبارەی دۆخی ئێستای كەركوكەوە لە پەیامێكیدا دەڵێت، “ئێستا كاتی ئەوەیە دوونیایەكی جیاوازتر نیشان بدرێت و جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە رابردوو، دەستپێكردنی گفتوگۆی هاوبەشی كوردی لەلایەك و كوردی و توركمانی عەرەبی لەلایەكی تر سەرەتای كۆتاییهێنان دەبێت بە دیاردەی خۆسەپاندن و فەرامۆشكردنی پێكهاتەكان”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هاتووە، گەشەپێدان و برایەتی وپێكەوەژیان و پەراوێز نەخستنی هیچ پێكهاتەیەك وەك ئەوەی دژ بە كوردكرا دوای ساڵی 2017 بنەمای هەنگاوەكانی داهاتووبێت و ئیستحقاق و بەركەوتەی هەڵبژاردن نادیدە نەگیرێت، ململانێ حزبی زیانی گەورە لە نەتەوەكەمان دەدات.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت، “دوور لە بیری تەسكی حزبایەتی پیرۆزبێت لە كەركوكییەكان، بە ئومێدەوە چاوەڕێن رێبوار تەها پارێزگاری هەمووان بێت و هەمووانیش پشتیوانی بن”.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: تۆڕێکی رووناکیی پێشکەوتوو بۆ یەکتربڕی فاروق دانراوە

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share