وەهاب هەڵەبجەیی: بەتەنها 88 پێشمەرگەی دژەتیرۆر توانییان مەخمور ئازادبكەن

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە ساڵڕۆژی ئازادكردنی مەخمور، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هێزەكانی دژەتیرۆر بوونە گومەزێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایتەختی هەرێمی كوردستان و بەتەنها 88 پێشمەرگەی دژەتیرۆر توانییان مەخمور ئازادبكەن.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر دەڵێت، “درووست 10 ساڵ بەر لە ئێستا بوو، تەنها چەند رۆژێك پاش بەدەستەوەدانی شەنگال و واڵاكردنی سەنگەرەكان بە رووی تیرۆرستانی داعش و چۆڵكردنی چەندین ناوچە بەبێ بەرگری و مەترسی كەوتنە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بوونە گومەزێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایتەختی هەرێمی كوردستان و رمێكی تیژ بە رووی تیرۆرستانی داعش و توانرا بە كاتژمێر و نیوێك مەخمور لە تیرۆرستان پاكبكرێتەوە”.

وەهاب هەڵەبجەیی باس لەوەش دەکات، وەك سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی پێدا، بە تەنها 88 پێشمەرگەی دژەتیرۆر توانیان مەخمور ئازادبكەن و ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە لەسەر دەستی كوڕانی دژەتیرۆر توشی یەكەم شكستی خۆی بوو لە سنوری خاكی كوردستان لە كاتێكدا ئەو رێكخراوە لە تێكشكاندنی سوپای دوو وڵات گەڕابوویەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر جەتیشدەکاتەوە، “لە زاخۆ تا خانەقین، لە كوباشی بۆ كۆبانێ، دژەتیرۆر خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر خاكی كوردستان و داستانەكانی ئەم هێزە و شەهیدەكانی گەواهیی دەدەن.”

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت، “بۆیە بەوپەڕێ شانازییەوە دەڵێین (دەست نەپاراستن – لە خۆمان پاراستن)”

بابەتی پێشتر

تیروپشك بۆ لیست و كاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share