وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی نێوان ناحیەی دارەتوو بۆ کۆمەڵگەی بشریان نزیک یەکتربڕی گوندی بیۆک رووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا.
وتیشی، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری هۆندای ئەلێنترای تایبەت و نیسان سەنی بوون، لە ئەنجامی رووداوەکە ژنێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


