رێکخراوی پەیامنێران: كۆتایی بەم رەشبگیرییەی سەر رۆژنامەنووسان بهێنرێت

رێكخراوێك ئیدانەی دەستگیركردنی تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەكات و داوادەكات كۆتایی بە رەشبگیریی سەر رۆژنامەنووسان بھێنرێت.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە كاتی رووماڵكردنی گردبوونەوەیەك لە ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر، تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا کە پێکهاتبوون لە (پەیامنێر دیار حسێن و وێنەگرەكەی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركران.

رێكخراوەكە سەرباری ئیدانەکردنی دەستگیرکردنی تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا دەڵێت، “سەلامەتیی گیانی دیار حسێن و وێنەگرەكەی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان و بەرپرسانی هەولێرە”.

داواش لە گشت لایەك دەكات، “ھاوکار و ھەماھەنگبن تا کۆتایی بەم رەشبگیرییەی سەر رۆژنامەنووسان بھێنرێت و ھێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن و واز لە دەستگیرکردن و گیانی رۆژنامەنووسان بھێنن و لێبگەڕێن ئەرکە پیشەییەکانی خۆیان لە گەیاندنی داواکاری خەڵکدا جێبەجێ بکەن و بۆ هەر بابەتێک رێگای یاسایی و مەدەنی بەکاربهێنن”.

رێکخراوی پەیامنێران دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەو کارانە بوونەتە پەڵەیەکی رەش بۆ سەر ئەزموونەکەمان و پرسی ئازادیی رادەڕبڕین و کاری رۆژنامەوانی.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رێکخراوێکی ناحکومیی قازانج نەویستە، کاردەکات بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان و کارمەندانی دەزگاکانی راگەیاندن و پەیامنێران لەپێناو پاراستنی مافەکانیان.

بابەتی پێشتر

تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

کاملا هێرس جێگرێکی بۆخۆی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share