شارەوانیی سلێمانی شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکاتەوە، دڵنیابن لە شێوازی سەلامەتی بارەكانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست نەبێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، “پاش ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە هەبوونی چەند کارتۆنێکی فڕێدراو، لە ناو بلواری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک فامیلی مۆڵ، كە لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانەوە كەوتبووە خوارەوە و دەبووە مەترسیی بۆ شۆفیران و كارەساتی نەخوازراوی لێدەكەوتەوە، بە پەلە سەرۆکایەتی شارەوانیی کۆمپانیای پاکكەرەوەی  ئەو زۆنەی راسپارد،  بۆ كۆكردنەوەی ئەو پاشماوە فڕێدراوانە”.

داواشی کردووە، “خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، دڵنیابن لە شێوازی سەلامەتی بارەكانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست نەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆ: لەلافاوەکەی هەولێر تائێستا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئامارەکان بەتەواوی دروست نین

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکان…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share