وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە رێژەی %50 رووداوی هاتوچۆی کەمکردووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سیستمی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی بووەتەهۆی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 50% لە ماوەی ساڵی 2024ـدا.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دیوانی وەزارەت و بە بەشداریی بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی تۆتاڵ و نوێنەری فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرانی راگەیاندن، و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆبووەوە.

هێمن میرانی، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی، بە هەرسێ جۆری جێگیر، گەڕۆک و پۆینت بۆ پۆینت، لە ماوەی ساڵی 2024ـدا لایەنی کەم %50ـی رووداوەکانی هاتوچۆی کەمکردووەتەوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتر لە %50ـی مردن و برینداری سەخت.

دەشڵێت، لە پاڵ پاراستنی گیان، سەروسامانی خەڵکیش کە ئۆتۆمبێلەکانیانە پارێزراو بووە و ئابوریی خەڵک زیانی بەرنەکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەكی بەپەلە لە مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتییەوە.. دەنگدەران لە پیلانێكی مەترسیدار ئاگاداردەكرێنەوە

مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگدەران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی چەواشەكاری و سەرلێشێواندنی ئێوەی تێكۆشەر، ئەگەری ئەوە هەیە…
Total
0
Share