سێ تۆمەتبار بە چەند بەڵگەیەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، “تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، بە هاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوك لەچالاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەریان دەکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕی یەک کیلۆ و 650 گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و 90 هەزار دۆلار کە پارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە دەستی بەسەردا گیرا”.

ئاشکراشیکرد، “یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی ئەتککردنی مناڵێکی نەجوانی پێگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رووبەروی یاسا دەکرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

لە شارەزوور سێ تۆمەتبار بە چوار کیلۆگرام تی ئێن تی و چەکی دیکەی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share