مەلا بەختیار داوای لێبووردنی لە كۆمەڵ كرد

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتی

مەلا بەختیار داوای لێبوردن لە كۆمەڵ دەكات، دەڵێت قسەكان لەبارەی بەشدارینەكردنی كۆمەڵ لە دانوستاندن و حكومەت، بێمەرام باسكراوە، “وتووشمە، كۆمەڵی دادگەری بڕیارێكی واقعیی داوە، هیچ مەبەستێكم بۆ كەمكردنەوەی پێگەی كۆمەڵ نەبووە”.

لە نووسینێكدا، كە كەمێك لەمەوبەر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، مەلا بەختیار دەڵێت، “ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم، دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێت، بەرپرسانە ڕای خۆمان وتووە”.

دەقی نووسینەكەی مەلا بەختیار

داوای لێبوردن لە سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەری

دانیشتنی دۆستانەی بەندە و برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لە حکومەتی عێراقدا ناکەین، لە چرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا، بەئاساییش لەکاتی باسکردنەکەدا پێکەنین، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوە و ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە، بەندە بەڕۆشنی گوتومە، کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعیی داوە، خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ لە قسەکانمدا نەبووە.

وادیارە، هەندێك لە بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری، لەبەر ئەو بارە دەروونییەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێناخۆش بووە و ڕەخنەیان لێگرتووین، لێرەدا، بەش بە حاڵی خۆم، دەڵێم، ئەگەر بە ئاستەم بەرێزانی کۆمەڵ، نیگەران بوون، داوای لێبووردنیان لێدەکەم، دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لە قسەکان گرتبێ، بەرپرسانە ڕای خۆمان وتووە.

لەگەڵ ڕێزم..

مەلا بەختیار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڵێسە جەبار فەرمان: بۆ هەمواری یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەك هەڵوێست بێت

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەمواری یاسای بودجە لە…
Total
0
Share