هاوژینی عومەر سەید عەلی کۆچی دواییکرد و قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەکرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نازەنین عەبابەکر کەریم، هاوژینی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ لە بەغدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەکرد، دەقی پەیامەکە:

برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی

زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم)ی خێزانی بەڕێزتانم بیست.

بۆ کۆچی دوایی ئەم خانمە ماندونەناسەی پشتیوانی پێشمەرگە و شۆڕش هاوبەشی خەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم.

خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی…
Total
0
Share