ئاسایشی سلێمانی: سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە زیانی 28 ملیۆن دیناریان بە هاوڵاتییەک گەیاندبوو

ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت کەزیانی 28 ملیۆن دیناریان بە هاوڵاتییەک گەیاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ سکاڵای هاوڵاتییەک سەبارەت بە سووتانی کەپرێکی فرۆشتنی سەوزە و میوەی کاسبکارێک لە شاری سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا سێ تۆمەتباری رووداوەکە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەماوەی رابردوودا ئەو سێ تۆمەتبارە دوای چوار جار دزیکردن کەپری کاسبکارێکی شاری سلێمانی دەسوتێنن بەمەبەستی ونکردنی شوێن پەنجەی تاوانەکەیان و زیانی ماددی زۆری لێدەکەوێتەوە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەماوەی سووتانی سێ جاری پێشوتر نزیکەی 11ملیۆن دینار زیانی دەبێ و لەسووتانی چوارەمی 17ملیۆن دینار زیانی ماددی پێدەگات بە دزینی(دۆمەڵان و هەنگوین و چەندین تۆن سەوزە و میوە)و تەواوی کەپرەکەی دەسووتێنن.

باس لەوەش دەکات، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 342 لەیاسای سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

 

بابەتی پێشتر

رووباری دەستکردی میسر

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی: ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share