تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت، بیر لە پێکهێنانی لیژنەیەکی شارەزادەکەنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون و ئەوەی ئایا پێویست دەکات باری لەناکاو رابگەیەنن یاخود نا.

لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە کۆنگۆی دیموکرات بە شێوەی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد، چەندین حاڵەتیش لە وڵاتانی دراوسێی تۆمارکراوە.
راگەیاندنی باری لەناکاو بەرزترین ئاستی هۆشدارییە و تەنیا لە دەسەڵاتی تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەریی گشتیی رێكخراوەکەیە.

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی ئاژەڵیی دەگمەنە، کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، تائێستا هیچ چارەسەر یان ڤاکسینێکی تایبەت بە نەخۆشییەکە بوونی نییە.

 

نەخۆشییەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1970 لە کۆماری کۆنگۆ دۆزرایەوە، تائێستاش زۆرینەی حاڵەتەکان لە کۆماری کۆنگۆ و ڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماردەکرێن.

بابەتی پێشتر

زستانێكی "گەرم" لە جەمسەری باشوور هەڕەشە لە جیهان دەكات

بابەتی دواتر

وتەبێژی سودانی: سەرکەوتووبووین لە سنووردارکردنی هێرشکردنە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share