نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابینبكرێت كە 10 نان و سەموون لە نانەواخانە و سەموونخانەكاندا بكرێتە هەزار دینار.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابیندەكات و لەئێستادا كرێی كارەبای نانەواخانە و سەموونخانەكان كەمكراوەتەوە.

وتیشی، “بە هەمانشێوە كار بۆ ئەوە دەكەین ئارد بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان دابینبكەین كە 10 نان و سەموون بكرێتە هەزار دینار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان رادەگەیەندرێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدەدات. لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی…
Total
0
Share