بوومەلەرزەزانیی هەرێم: مانگی رابردوو 125 بوومەلەرزە روویانداوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بوومەلەرزە تۆمارکراوەکانی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، مانگی رابردوو، 125 بوومەلەرزە لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون و لەسەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی هەرێمییش، 58 بوومەلەرزە تۆمارکراون،

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان 28 بوومەلەرزە تۆمارکراون و زۆربەیان دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرزترین گوڕی بوومەلەرزەی تۆمارکراو لەسەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی هەرێمی، بریتییە لە 4.1، کە دەکەوێتە نزیک پارێزگای (ئەرزینجان) لە رۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، بریتییە لە گوڕی 3.1 کە دەکەوێتە نزیک کەلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share