مانگی داهاتوو بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاملا هێرس و دۆناڵد ترەمپ دیبەیتێک ئەنجامدەدەن

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی ئەیلول لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لەگەڵ کامالا هێرسی رکابەری دیبەیتێک ئەنجامدەدەن.

لە پەڕەی رەسمی خۆی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ”لەگەڵ کۆمپانیای فۆکس نیوز رێککەوتووم کە دیبەیتێک لەگەڵ کامالا هێرس لە 4ی ئەیلول، لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە شوێنێک ئەنجامبدەین”.

چەند هەفتەیەکە ترەمپ و هێرس لەسەر کات و کەناڵێک بۆ دیبەیتەکەیان ناگەنە رێککەوتن چونکە پێشتر بڕیار بوو خولی دووەمی دیبەیتی نێوان دۆناڵد و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە 10ی ئەیلول لە کەناڵی ABC بەڕێوەبچێت و کاملاش پێداگربوو لەسەر ئەنجامدانی ئەو دیبەیتە لەو کات و شوێنەی دیاریکراوە لە جیاتی بایدن.

پێشتر ترەمپ کەناڵی ABC تۆمەتبارکرد بەوەی هاوسۆزی دیموکراتەکانە و هەواڵی ساختە بڵاودکاتەوە بۆیە فۆکس نیوز پێشنیاریکرد کە دیبەیتەکە لە 17ی ئەیلول لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر ئەوەش نەگەشتنە رێککەوتن.

بابەتی پێشتر

باشترین ئەو خۆراكە سروشتییانەی دژە خەمۆكین

بابەتی دواتر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان تاوانی سەردەمە دژ بە مرۆڤایەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share