ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە لەبەردەم بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپایە سەبارەت بە برێکزت

یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی یەکەم، چارەنوسی برێکزت یەکلادەکەنەوە بۆ گەیشتن بە میکانیزمی جێبەجێ کردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان، لە ئەگەری شکستهێنانی هەوڵەکانی ئەمڕۆ دەبێت هەردوولا لە ماوەی بیست ڕۆژدا بگەنە ڕێککەوتن بەرلە جیابوونەوەی کۆتایی بەریتانیا.

گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا تاوەکو درەنگانی شەوی شەممە نەرێنی بوون، سەرچاوەیەک لە حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، “تاوەکو ئێستا پێشنیازەکانی یەکێتیی ئەوروپا جێگای ڕەزامەندی نەبوون”.

وتیشی، “ئێمە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەمان دەوێت، کە ڕێزی بنەماکانی هەردوولا بگرێت، شانشینی یەکگرتوو کاربۆ پاراستنی سەروەری خۆی دەکاتە”.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەردوولای کۆبوونەوەکە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیان لەبەردەستدایە بۆ دەرچوون لەم هەنگاوە و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانیان لەدوای دەرچوونی کۆتایی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، لەناویشیاندا پێدانی باجی گومرگی بەو بارهەڵگرانەی لەنێوان بازاڕەکانی یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا هاتوچۆ دەکەن کە یەکێکە لە پرسە ناکۆکەکان، هەروەها مانەوەی بەریتانیا لە بازاڕی یەکگرتووی یەکێتیی ئەوروپا بەبێ پێناسی گومرگی، بەڵام ئەگەر نەگەنە ئەنجام ئەوا گفتوگۆکان لەدوای کاتی کۆتایی دەرچوونی بەریتانیاش بەردەوام دەبێت.

یەکێکی دیکە لەو کێشانەی لەنێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا هەیە ڕاوە ماسییە لە ئاوەکانی بەریتانیا، لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند کەشتییە کانی وڵاتەکەی لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی ناوچە ئاوییەکانی ڕاوکردنی ماسی لە سنوری شانشینی یەکگرتوو.

هەریەکە لە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دواین پێسنیارەکانی سەبارەت بە پرسە ناکۆکەکانی دوای جیابوونەوەی بەریتانیا کرد و تاوەکو بگەنە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ گفتوگۆکردنی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیادا کە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.

بۆریس جۆنسن گفتوگۆکانی بە شکستخواردوو باسکرد و ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاینیش دەڵیت، “ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر لاوازە”.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی (Sunday Times)ی بەریتانیا بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن داوای لە سەرجەم بازرگانە گەورەکانی وڵاتەکی کردووە کە مادە خۆراکییەکان لە گەنجینەکان و سوپەر مارکێتەکاندا کۆگا بکەن.

بۆریس جۆنسن لەگەڵ ئەوەشدا پلانی کۆگاکردنی خۆراکی داوەتە لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ ئەگەری نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا و جیابوونەوەی وڵاتەکەی لەو یەکێتییە بەبێ ڕێککەوتن.

لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی بەریتانیا داوای لە کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی کەرەستە و ئامێرە پزیشکییەکان و پێکوتەی نەخۆشییە درمییەکان کردووە کە هێندەی ئاستی بەکاربەری ئەو کەرەستانە لە شوێنە پارێزراوەکاندا کۆگا بکەن.

لە دوای چوار ساڵ لە ڕاپرسی بەریتانیا بۆ جیابوونەوەی لە یەکێتیی ئەوروپا لە مانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا بەریتانیا بەفەرمی بڕیاری جیابوونەوەی لە یەکێتییەکەدا ئەمەش دوای دوو مانگ لە دەستبەکاربوونی بۆریس جۆنسن وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.  

بابەتی پێشتر

بونەوەرە ئاسمانییەکان هاتوونەتە سەر زەوى

بابەتی دواتر

دەستەی هەڵبژاردن سبەی كەسی یەكەمی كۆشكی سپی دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی وڵاتێکی ئەفریقی کوژرا

سوپای وڵاتی چاد لە کیشوەری ئەفریقا ڕایگەیاند، لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی چەکداریدا لەگەڵ گروپێکی چەکدار، (ئیدریس دێبی)ی سەرۆکی وڵاتەكە کوژراوە.…
Total
0
Share