ترەمپ: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردەم واژووكرد

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بڕیاری جێبەجێكردنی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی بوێرانە و پڕ لە دەستكەوتە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە میانەی وتارێكدا و پاش واژووكردنی بڕیاری جێبەجێكردنی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، دڵنیان لەوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەكەی گێڕانەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردنە بۆ پێگە جەوهەرییەكەی خۆی.

ئاماژەی بەشكردووە، هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی بوێرانە و سەركەوتووانە بوو، چونكە ئەم وەزارەتە لەژێر ناوی خۆیدا لایدابوو و چیدیكە هیچ سوودێكی بە ئەمریكا، ئەمریكییەكان و نەوەی داهاتوو نەدەگەیاند.

جەختی لەوەشكردەوە، گێڕانەوەی دەسەڵاتی پەرەوەردەیی بۆ خودی ویلایەتەكان هەنگاوێك ئەرێنی دیكەیە بۆ گێڕانەوەی بەهای راستەقینەی پەروەردە، چونكە ئەوان باشتر دەزانن لە نێو ویلایەتەكاندا چی باشترینە بۆ ئەوەی پێشكەش بە خوێندكاران بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share