بانکی رەشید تاوەکو 200 ملیۆن دینار قەرز دەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن

بانکی رەشید بڵاویکردەوە، پێدانی زۆرترین بڕی قەرزی یەکەی نیشتەجێبوون و خانووبەرە، زیاددەکات لە 150 ملیۆن دینارەوە بۆ 200 ملیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕە پارەکە لە پێناو کڕینی خانوو، پارچە زەوی، یاخود شوقەی نیشتەجێبوون دەدرێت.

روونیشیکردووەتەوە، بڕەکە بە دوو جار دەدرێت، یەکەم جار لەسەر پێشکەشکردنی بەڵگەی کردنەوەی مامەڵەیەک بەناوی کڕیارەوە کە لەلایەن بەشی تۆماری خانووبەرەوە دەردەچێت، جاری دووهەمیش دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و دانانی رەهن لەسەر خانووەکە.

باسی لەوەشکردووە، مامەڵەکە لە رێگەی لقەکانی بانکەکەوە دەکرێت لە بەغداد و ناوچەکانی دیکەی عێراق کە لقی بانکەکەی تێدایە.

بابەتی پێشتر

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کۆبووەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتەکانمان بۆ بەیروت رانەگیراون و بەردەوامن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share