شارەوانیی کەلار دوو باخچەی بە چیمەن سەوزکرد و چەند درەختێکی لە بلواری شەقامی شۆڕش چاند

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، باخچەی بێدار لەگەڕەکی سەرکەوتن بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەڕووبەری 4000 مەتر چیمەنرێژکرا و لەچەند رۆژی داهاتوو دەخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە.

هاوکات، باخچەی گەرەکی شۆڕش پاش نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی گەڕەکەکە باخچەکەش بۆ خزمەتی هاوڵاتییان و دانیشتوانی گەڕەکەکە سەوزکرا.

لەهەلمەتیکیشدا لەلایەن بەشی باخچەکانی سەروکایەتیی شارەوانیی کەلار چەندین درەختی جۆری (فیکس) چنار لە بلواری ناوەندی شەقامی شورش چاند.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئەڤۆکادۆیە

بابەتی دواتر

سەرکردەیەکی دیکە لە هەوڵی کوشتن رزگاریبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share