ئەمریکا و بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە داوا لە هاوڵاتییەکانیان دەکەن لوبنان جێبهێڵن

بارودۆخی پەیوەندییە سیاسییەکان لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان تا ئاستێکی مەترسیدار، رووی لە خراپی کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی موشەکێک لە بەرزاییەکانی گۆلان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە 12 منداڵی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستدا، حیزواللەی لوبنان تۆمەتبارکرا.

دوابەدوای ئەو رووداوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنیدا، بە توندی وەڵامدانەوەی هەبێت، ئەمریکاش بۆ ئەوەی وەڵامدانەوەکەی ئیسرائیل کۆنترۆڵبکات، دەڵێت، “بەیروت بۆردوومان مەکەن”.

ئەمریکا داوای لە هاوڵاتییەکانی کرد، بەپەلە وڵاتەکە جێبهێڵن، هۆشداریشیدا ئەوانەی ئەو کارە ناکەن، دەبێت ئاگاداربن رەنگە ناچاربن ماوەیەکی زۆر لەناو شوێنی مانەوەکانیان بمێننەوە.

دواتریش، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هەمان شێوە داوای بەجێهێشتنی لوبنانیان لە هاوڵاتییەکانیان کرد، ئێران هۆشداریداوە لە دەرئەنجامی ئەوەی ئیسرائیل تۆڵەبکاتەوە، حیزواللەی لوبنان بێبەریبوونی خۆی لە موشەکەکە راگەیاند، لەلایەکی دیکەشەوە کۆشکی سپی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای پەلەکردن لە وەستانەوە دژی پەرەسەندنی زیاتر دەکەن لە کاتێکدا هۆشدارییەکان دەدرێن کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێیەکی فراوانتر لە ناوچەکەدا.

چەندین هێڵی ئاسمانی لەنێویاندا کۆمپانیای لوفتانسای ئەڵمانی، گەشتەکانیان بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان راگرتووە یان کاتیان گۆڕیوە، لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیل دەکات.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراكانەی دەبنەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە

بابەتی دواتر

بەم رێگایانە بەبێ دەرمان چارەسەری هەوکردنی قورگ بکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share