ئەمریكا پاسەوانە تایبەتەكەی بن لادن لە گوانتانامۆوە دەباتە عوممان

ئەمریكا پاسەوانە تایبەتەكەی ئوسامە بن لادن كە ماوەی 19 ساڵە لە گوانتانامۆ زیندانیكراوە، دەنێرێت بۆ عوممان.

ئەنجومەنی پێداچوونەوەی خولاو ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی یەمەنی و ئەفغانییەك لە گوانتانامۆوە بۆ عوممان و ئەفغانستان.

یەمەنییەكە، سەنەد یەسلم كازمییە، ناوبراو ساڵی 2003 لە دوبەی دەستگیركراوە و هەواڵگریی سەربازیی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە كە پاسەوانی تایبەتیی ئوسامە بن لادن، سەرۆكی پێشووی قاعیدە بووە.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ئەم هەنگاوە لەچێوەی ئازادكردنی ئەو ئەندامانەی قاعیدەدا دێت كە ئەمریكا بەشێكیانی ئازادكردووە و ژمارەیەكیشیان دەگوازێتەوە بۆ وڵاتانی تر بەمەبەستی شیاندنەوەیان و ئامادەكردنیان بۆ ئازادكردن.

ئامانجی ئەمریكا لەو هەنگاوە، خاڵیكردنەوەی گرتوخانەی گوانتانامۆیە لە زیندانییان بۆ ئەوەی بەیەكجاری گرتووخانەكە دابخات.

مارسا ڕاینەر پارێزەری سەنەد یەسلم كازمی بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، “كازمی دەیەوێت بگواسترێتەوە بۆ وڵاتێكی عەرەبی و لەگەڵ هاوژینەكەی و چوار منداڵەكەیان و نەوەكانیاندا بژین، بەڵام نیگەرانە لەوەی چەندین زیندانیكراو كە بڕیاری ئازادكردنیان دراوە، هێشتا لە گوانتانامۆ دەستبەسەرن”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراوی دەستگیركرد

بابەتی دواتر

لەسەر لێپرسینەوەیەك كارمەندێكی سیكیوریتی لە سلێمانی كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share