لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیارێکیدا ئەمریکا سەرکردەیەکی تاڵیبان ئازاد دەکات

ئەمریکا لەبەرامبەر ئازادکردنی هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان، بەشیر نورزای سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئازادکرد.

محەمەد نەعیم وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، “ئەمریکا بەشیر نورزای سەرکردەی بزووتنەوەکەی ئازادکردووە، دوای حەوت ساڵ لە زیندانیکردنی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە”.

ئاشکراشیکردووە،”ئازادکردنەکە لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیارێکی ئەمریکییە لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە”.

بەشیر نورزای، سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبان لەساڵی 2005 بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین بە بەهای 50 ملیۆن دۆلار بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستگیرکرا و لەماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوودا لە زیندانی گوانتانامۆ ماوەی زیندانیکردنەکەی بەسەربردووە”.

وتەبێژەکەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشکردووە،”دوای دووری بۆ ماوەی حەوت ساڵ، ئەمڕۆ دووشەممە نورزای دەگاتەوە کابوڵی پایتەخت”.

بابەتی پێشتر

لە پەراوێزی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

بابەتی دواتر

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share