سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، كاتی كۆتایی هێنان بە دابەشكارییەكان و گەڕانەوە و بۆ ئارامی و ئاشتی ئەمریكی هاتووە.
دۆناڵد ترەمپ، كە دوایین ڕۆژەكانی لە سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێدەكات ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانونی دووەم لە وتەیەكدا لە نزیك دیواری جیاكەرەوەی نێوان وڵاتەكەی و مەكسیك وتی، هەموو ئەو كارانە ڕەتدەكەینەوە كە هەفتەی ڕابردوو لە كۆنگرێس ڕویدا.
وتیشی، “ڕێز لە ڕێوشوێنەكانی ئەمریكا دەگرین و كاری تێكدەرانە ڕەتدەكەینەوە”.
ترەمپ باسیشی لەو دەنگۆیانە كرد كە سەبارەت بە لابردنی بەپێی هەمواری ژمارەی 25ی دەستور باسیان لێوەدەكرێت و وتی، “نیگەران نییە” لەو ڕوەوە.
سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو ئازادی ڕادەربرین لە ئەمریكا لەبەردەم “سنووردانان”دایە.