خاوەنی ئایەتە شەیتانییەکانە ..لە نیویۆرک بە چەقۆ هێرشکرایەسەر سەلمان ڕوشدی نووسەری هیندی

نووسەری بەریتانیی بە ڕەچەڵەک هیندی سەلمان ڕوشدی، لە میانی بەشداریکردنی لە بۆنەیەکدا لە نیویۆرک لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشکرایەسەری، تا ئێستا دیارنییە گیانیلەدەستداوە یاخود نا.

سەرچاوە میدیاییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، سەلمان ڕوشدی لەکاتێکدا وتاری پێشکەشکردووە لە میانی بەشداریکردنی لە بۆنەیەکدا لە شاری چوتاکۆ، کە دەکەوێتە ویلایەتی نیویۆرک، لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرش کراوەتەسەری.

بەپێی سەرچاوەکان کەسەکە چووتە سەر شانۆ و لەبەرچاوی ئامادەبوواندا هێرشی کردووەتەسەر نووسەرە هیندییەکە.

ئێران لە ساڵی 1989 فەتوای حەڵاڵکردنی کوشتنی سەلمان ڕوشدی دەرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کتێبی “ئایەتە شەیتانییەکان”ی بڵاوکردەوە.

بابەتی پێشتر

تەمەنی 91 ساڵە و چوارەم ژنییەتی .. خاوەنی فۆکس نیوز لە ژنەکەی جیابووەوە

بابەتی دواتر

بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا لەبارەی سویدەوە بڕیاریدا

پەرلەمانی توركیا ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ پەسەندكرد. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی توركیا پێشنیازەیاسای ئەندامبوونی…
Total
0
Share