ئەمریكا و ڕوسیا كەمكردنەوەی مەترسییە سەربازییەكان تاوتوێدەكەن

هەردوو سەرۆك ئەركانی سوپای ڕوسیا و ئەمریكا

هەردوو سەرۆك ئەركانی سوپاكانی ڕوسیا و ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكدا كەمكردنەوەی مەترسیی ڕووداوی سەربازیی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.

كۆبوونەوەی هەردوو بەرپرسە باڵاكە لەلایەن وڵاتی فنلەنداوە میوانداریكرا.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی هەریەك لە ڤالێری گیراسیمۆڤ، سەرۆك ئەركانی سوپای ڕوسیا و مارك مایڵی، سەرۆك ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا لە بارەگای حكومەتی فنلەندا لە شاری فانتا، بەدووریی 40 كیلۆمەتر لە باكووری هلسنكی-ی پایتەخت بەڕێوەچووە.

ئاشكرایكردووە، گیراسیمۆڤ و مایڵی تاوتوێی “پرسە گرنگە پەیوەندیدارەكانیان كرد، لەوانەش كەمكردنەوەی مەترسی ڕووداو لەكاتی ئەنجامدانی چالاكیی سەربازیی”.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دیدارەكەی بە “بونیادنەرانە” وەسفكردووە.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان زووتر گەیشتە 20%ی خۆڤاكسینكردن

بابەتی دواتر

دانپێدانانی كاكەمین نەجار بە داڵدەدانی ئەنفالچییەكان كاردانەوەی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە ئاو و هەوا ڕوویانداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە…
Total
8
Share