بەردێك كە هەڵگری بەڵگەیە لەسەر بوونی ژیان لەسەر مەریخ ئاشكراكرا

كەشتیی ئاسمانیی گەڕۆكی (بێرسیفیرانس)ی سەر بە كارگێڕیی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) بەردێكی لەسەر شێوەی سەری رم دۆزییەوە، كە هەڵگری ئاماژەیە لەسەر بوونی ژیان لەسەر مەریخ لە ملیاران ساڵەوە.

ناسا رایگەیاند، بەردەكە درێژیی نزیكەی مەترێكە، لە ناوچەی جیزێرۆ لەسەر رووی مەریخ دۆزراوەتەوە.

دۆزینەوەكە لەمیانەی گەڕانی (بێرسیفیرانس) بە درێژایی لێواری باکووری دۆڵی رووبارێکی کۆندا بووە.

كین فارلی، زانای پرۆژەكە كە سەرۆكایەتیی گەڕانەكە دەكات رایگەیاند، بەردەكە “ئاڵۆزترین و زۆرتر مایەی سەرنجڕاكێشان و رەنگە گرنگترینیش بێت” كە تائێستا لەسەر هەسارە سوورەكە دۆزراوەتەوە.

روونیشیكردەوە “پەڵەیەكی رەنگاوڕەنگی جیاوازی لەسەر دەردەكەوێت كە ئاماژەیە بۆ كارلێكی كیمیایی (…)، هەروەها بەڵگەیەكی روونە لەسەر ئەوەی ئاوی پێویست بۆ ژیان رۆژانێك بەسەر بەردەكەدا تێپەڕیووە”.

پلانی ناسا ئەوەیە نمونەیەكی بەردەكە بگوازێتەوە بۆ سەر زەوی بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر دەربارەی چۆنیەتی پێكهاتنی، هەروەها بۆ دیاریكردنی ئەوەی ئایا ئەو لێكەوتە كیمیاییانەی سەری بە كردەیی بەهۆی چالاكییەكی بایۆلۆجی پێشترەوەیە یان نا.

بابەتی پێشتر

ئاگرێک لە کالیفۆرنیا کەوتەوە کە لەمێژووی خۆیدا هاوشێوەی نەبووە

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share