21 کەس بەهۆی گەرماوە لە مەغریب گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی مەغریب بڵاویکردەوە، 21 کەس کە زۆربەیان بەساڵاچوو بوون یان تووشبووی نەخۆشی درێژخایەن بوون، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە لە مەغریب گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەنتەری نەخۆشخانەی ناوچەیی بەنی مەلال  لە رۆژی چوارشەممەدا 21 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی شەپۆلی گەرماوە تۆمارکردووە، لەنێویاندا چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە و 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە نەخۆشخانەکان.

روونیشیکردووەتەوە، زۆربەی گیانلەدەستدان لەنێو ئەو کەسانەدا بووە کە بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکان و بەساڵاچووانەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرمی بەشداربووە لە تێکچوونی باری تەندروستییان و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانیان.

پارێزگای بەنی مەلال یەکێک بوو لەو چەند ناوچەیەی لە رۆژانی دووشەممە تا چوارشەممە تووشی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرمی بوو، کە لە نێوان 38 بۆ 48 پلەدا بوو.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی وڵاتەکە پێشتر لە سەرەتای هاوینەوە هۆشداری لە شەپۆلی گەرمای بەهێز دابوو.

جێگەی ئاماژەیە بەهۆی ئەوەی وڵاتەکە لەسەر زەریای ئەتڵەسییە، رێژەی شێ لە هەوای وڵاتەکەدا زۆرە ئەوەش ئاستەنگی هەناسەدان و زۆر ئارەقکردنەوە بۆ هاوڵاتییان دروست دەکات.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینی، یەك بەرمیل…
Total
0
Share