بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە، هەر منداڵێک تا ساڵی 2029 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبێت، بڕی هەزار دۆلاری بە دیاری پێدەدرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کۆمارییەکان وەک پێشتر بەڵێنمان دابوو، هەر منداڵێکی ئەمریکی کە لە سەرەتای ئەمساڵ تا سەرەتای ساڵی 2029 لەدایکدەبن، بڕی هەزار دۆلاریان بە دیاری پێشکەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەژماری بانکیی تایبەت بە منداڵەکە دەکرێتەوە و دایک و باوکی سەرپەرشتیی دەکەن، وەبەرههێنان بەو پارەیەوە دەکرێت کە پێیبەخشراوە و ساڵانە پارەی زیاتر دێتە هەژماری منداڵەکەوە.
وتیشی، “پێموایە بەهۆی ئەم بڕیارەوە منداڵەکانمان دەوڵەمەند دەبن”.