وەزیری بەرگری ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانیان  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێرا دەکات

کریستۆڤەر میلەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت، بڕیاریدا بە خێراکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت، “ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ نیشتمان”.

کریستۆڤەر میلەر ڕایگەیاند، “هەموو شەڕەکان  پێویستە کۆتاییان پێبێت”، ئەمە یەکەم پەیامی وەزیری بەرگریی نوێی ئەمریکایە بۆ هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەدوای دیاریکردنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆ ئەو پۆستە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە وڵاتەکەی سەرکردایەتیی ڕوبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی قاعیدەی کردووە بۆ ماوەی 19 ساڵ لەدوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرەوە، توانیویەتی ڕێکخراوەکە لە جیهاندا بەتەواوی لاوازبکات.

لە نوسینێکدا کە لە پێگەی فەرمی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، میلەر ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەشی زۆرمان ماندوو بووین لە جەنگ، یەکێک لەوانە منم”.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت دەڵێت، “لەم قۆناغەی ئێستادا پێویستە ئەمریکا لە ڕۆڵی سەرکردایەتیی کردنەوە بگۆڕێت بۆ ڕۆڵی پاڵپشتیی کردن”.

“جەنگ پێویستی بە سازش و هاوبەشییە، ڕوبەڕووی ئاڵنگارییەکان بووینەتەوە، ئێستاش کاتی گەڕانەوەیە بۆ نیشتمان” بەپێی وتەی کریستۆڤەر میلەر.

وەزیرە ئەمریکییەکە ئەو وڵاتانەی دیارینەکردووە کە هێزەکانیان دەکشێننەوە تێیاندا بەڵام باسی لە شەڕی قاعیدە کردووە، کە ئەوەش هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و عێراق دەگرێتەوە، کە ئەمریکا هێزەکانی ڕەوانە کرد بۆ ئەو دوو وڵاتە لە کاردانەوەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر.

ئەفسەری پێشووی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و شارەزای ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کریستۆڤەر میلەر، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک جێگرەوەی مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا دیاریکرا، دوای ئەوەی ئیسپەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
زیاتر ببینە

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لە کەرتی گەشتیاریدا تۆمارکردووە

وڵاتی سعودیە گەورەترین بەرەوپێشچوونی لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا تۆمارکردووە لەبواری گەشتیاریدا و راپۆرتێکی کۆڕبەندی…
Total
0
Share