فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: خاوەنی چوار مۆلیدەی گەڕەکەکان و مۆلیدەی هۆتێلێك سزادران

بەهۆی بوونی دووکەڵ، دەنگی بەرز و پیسیی دەوروبەری مۆلیدەکانیان، خاوەنی چوار مۆلیدەی گەڕەکەکان و مۆلیدەی هۆتێلێك لە هەولێر سزادران.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 24ی تەمموزی 2024، له رێگای هۆبەی یاسایی فەرمانگەکەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی مۆلیدە ئەهلییەکانی فەرمانگەکە سزای پێبژاردن بەسەر چوار مۆلیدە لە چوار گەڕەکی جیاواز و مۆلیدەی هۆتێلێك-دا سەپێندرا.

لەبارەی هۆکاری سزادانەکە، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر باس لە ئەوە دەکات، “بەهۆی بوونی دووکەڵ ودەنگی بەرز و پیسی دەوروبەری مۆلیدەکانیان و سەرپێچیکردن یاساو رێنماییەکانی ژینگە”، ئەو خاوەن مۆلیدانە سزادراون.

 

بابەتی پێشتر

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: مووچەی ژینگەپارێزان کرا بە 400 هەزار دینار

بابەتی دواتر

مارێک لەناو داشبۆردی بارهەڵگرێک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share