هەولێر.. بارهەڵگرێك خۆی دەكێشێت بە شۆفێری تاكسییەكدا و گیانلەدەستدەدات

بارهەڵگرێک لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر خۆی دەکێشێت بە تاکسییەکدا و شۆفێرەکەی گیانلەدەستدەدات.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شۆفێری تاکسییەک كاتێك ئۆتۆمبێلەكەی پەکی کەوتووە و هاتووەتەخوارەوە، لەوکاتەدا بارهەڵگرەکە کە شۆفێرەکەی “بەبێ ئاگایی” لێی دەخوڕی، لەدواوە خۆی بە شۆفێر و تاکسییەکەدا دەکێشێت.

باسی لەوەشكردووە، بەهۆیەوە شۆفێرەكە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هۆكاری نەناردنی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی…
Total
0
Share