700 دۆنم پوش و پاوان لە سنووری ناحیەی بەرزنجە سووتا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی شوکێ سەر بەناحیەی بەرزنجە ئاگرێکى بەرفراوان کەوتووەتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى بەرزنجە گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانیان  لەماوەیەکى کەمدا بەهاوکارى دانشتووانى گوندەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، زیانى ئاگرەکە 700 دۆنم پوش و پاوان رەزو باخى هاوڵاتییان بووە و هۆکارى ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە .

بابەتی پێشتر

بەهۆی رژانی رۆنی رەشەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگایەک دروستبوو

بابەتی دواتر

پاڵاوگەیەکی ئاو لە گەرمیان دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستی بەكارەكانی كرد.…
Total
0
Share