سبەی کرایە پشوو

بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک، سبەی چوارشەممە بەبۆنەی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن، کرایە پشوو.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، بەبۆنەی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن، لە دامودەزگاکانی سنووری ئەو پارێزگایە پشوو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەواوی پارێزگاکە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەواو، دەخرێنەگەڕ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت…
Total
0
Share