عێراق.. هەوڵێک هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن بۆ 600 دینار

ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی موحەسەن بۆ 600 دینار بۆ هەر لیترێک.

سەفا مەشهەدانی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی پارێزگاگە بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، زۆربەی خێزانە کەمدەرامەتەکان ناتوانن بەنزینی موحەسەن لە ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن بەهۆی گرانییەکەیەوە و پەنا بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی ئاسایی دەبەن، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپی کارکردنی ئۆتۆمبێل.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی داهاتوودا نوسراو پێشکەشدەکەن بە رەسمی بۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی موحەسەن بۆ 600 دینار بۆ هەر لیترێک لەبری 850.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنەکە کاردەکات بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو کارتە ئەلیکترۆنییانەی لە بەنزینخانەکاندا بەکاردێت چونکە زۆرینەی هاوڵاتییان بەتایبەتی بەساڵاچووان توانای بەکارهێنانیان نییە.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولەوە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست بە کشانەوە بکەن

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی هەرێم دەکات کە نیەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share