لەبارەی لیستی مووچەوە روونكردنەوە دەدرێت و داواكارییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێدەكرێن

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە لیستی وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ناوێكی دووبارە و بیانی نییە و دەشڵێت، “ئەو داواكارییانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەیكات سەبارەت بە لیستی مووچە جێبەجێدەكرێن”.

لیوا بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان سەرەتا داواكرا بە كۆد بێت و مووچە نێردرا و دواتر داوای داتاکان كران و مووچە نێردران و بۆ مووچەی مانگی مانگی حەوت و هەشت لیژنەیەك هەیە كە تیمێكی هاوبەشە بۆ وردبینی و هەڵسەنگاندن لەسەر لیستی مووچە كاردەكەن و دەبێت بۆ مانگی حەوت تێبینییەكان چاكبكرێن و لەسەر ئەو بنەمایە لیستەكان بنێردرێن.
وتیشی، ” دوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت هەرێم و بەغداد سازان بكەن لەسەر سیستمی دارایی و كارگێڕیی كە ئەوەش پێویستی بە لێكتێگەیشتن و كات هەیە”.

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت،”ئێمە وەكو وەزارەت گرفتمان لە ناوی دووبارە و بیانی نییە و ئەو داواكاریی و تێبینییانەی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق هەیانبووە چارەسەردەكرێن”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک تابلۆی راگەیاند کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شاردبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share