سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک رایگەیاند، یەکەم تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا.
هاوکات وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، دوو حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو کەسانە، ژنێکی دانیشتووی شیلادزێ بووە و تەمەنی 45 ساڵ بووە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی خوێنبەربوون و چەندین رێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە وەکو یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون، گیانیلەدەستدا.