وتاری هەینی لە بەشێک لە مزگەوتەکانی هەولێر کەمتر لە پێنج خولەکی خایاند

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ هەینی لە بەشێك لە مزگەوتەكانی هەولێر بەهۆی نەبوونی كارەبا و بەرزی پلەی گەرمییەوە وتاری هەینی کەمتر لە پێنج خولەكی خایاند و كۆتاێهات.

لەوبارەیەوە نوێژخوێنێكی مزگەوتی شێخ ئسیماعیل عەبدەلانی لە بێركۆتێ نوێ بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لەمزگەوتەكەی ئێمە كارەبا نەبوو مامۆستای مزگەوتەكەش وتی بەهۆی خیانەتەوە نەتوانراوە كارەبا دابین بكرێت و بەهۆی گەرماوە وتارەكە نادەین .

مامۆستای مزگەوتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان كرا كارەبا بێتەوە بەڵام كارەبای مزگەوت نەدرایەوە و گەرمایەكی بەتین بوو كە نوێژخوێنان بە ئەستەم نوێژەكانیان ئەنجامدا.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمە یەكەمجار نییە مزگەوتەكانی هەولێر لەكاتی نوێژی هەینی كارەبای لەسەر دەبڕدرێت و كێشەیان بۆ دروست دەكریت تاكو ئێستا چارەسەری كێشەكە نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share