جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و وەفدێکی ئەنەکەسە کۆبوونەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان دوێنێ یەکشەممە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد- سوریا (ئەنەکەسە) بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر پێویستیی چەسپاندنی ئاگربەست، هاوکات تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی رۆژئاوا و هاوڵاتیانی مەدەنی کرایەوە لەو شوێنانەی شـ.ـەڕ و پێکدادان هەیە، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا پێویستە لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانیان ناگۆڕن سزانادرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، دەنگۆیەک لەبارەی سزادانی ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان ناگۆڕن، رەتدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی كێشەی موچەی نەخۆشخانەی قەڵای چارەسەركرد

لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی كێشە‌ی موچە‌ی كارمەندانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا چارە‌سە‌ركرا. دوای ئەوەی سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێتیی…
Total
0
Share