بەهۆی گاڵتەپێکردن و سوکایەتیکردن بە شێوەی جەستە و رووخساری جۆرجیا میلۆنی دادگای شاری میلانۆی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە بڕی زیاتر لە پێنج هەزار یۆرۆ سزای دارایی رۆژنامەنووسێک بدات.
رۆژنامەنووسەکە ناوی جولیا کۆرتیزییە پێشتر چەند جارێک لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتی و رۆژنامەکانی ئیتاڵیاوە سوکایەتی بە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کردبوو، بەو هۆیەوە دادگای میلانۆ بڕیاریدا بە پێنج هەزار یۆرۆ سزای دارایی بدات.
پێشتر رۆژنامەنووسەکە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سوکایەتییەکی دیکەی بە میلۆنی کردبوو و بۆی نووسیبوو، “پێتوانەبێت بمترسێنیت، لە کاتێکدا باڵات یەک مەترە، تەنانەت ناتوانم بشتبینم”.
لەسەر ئەم بڵاوکراوەیەش دادگاکە بە بڕی هەزار و 200 یۆرۆی دیکە سزای رۆژنامەنووسەکەیدا لەگەڵ راگرتنی سزاکەی.