سەرۆکی فەرەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشانەوە حکومەتی وڵاتەکەی واژوو دەکات

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەنیازە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشانەوەی حکومەتی وڵاتەکەی واژوو بکات.

ئەو میدیایانە ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیرەکانی ئاگادارکردوەتەوە کە بەردەوامبن لە ئەنجامدانی کارەکانیان تا ئەو کاتەی حکومەتێکی نوێ پێکدەهێندرێت، هاوکات لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا سوپاسی وەزیرەکان و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کردووە.

دوای واژووکردنی ئەو بڕیارە 17 وەزیری نوێ کە بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی فەرەنسا هەڵدەبژێردرێن و دەستبەکاردەبن، هاوکات بەپێی دەستووری ئەو وڵاتەش دەبێت ئەو ئەندامانەی لە حکومەتدان و ئێستاش لە حکومەتی نوێدا دەنگیان هێناوە پێش یەکەم کۆبوونەوە دەستلەکاربکێشنەوە و بۆ ئەوەی خۆیان بۆ پۆستە سەرەکییەکان کاندید بکەن.

رۆژی 30ی حوزەیران و 7ی تەمموزی 2024 بە دوو گەڕ هەڵبژاردنی پێشوەختەی فەرەنسا بە بەشداریی 50 ملیۆن دەنگدەر دەستیپێکرد و هیچ کام لە لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە زۆرینەی رەهایان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەدەستنەهێنا.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: بۆ مانگی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق 991 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share