میدیای ئیسرائیلی: ئەمریکا دەیەوێت مانگێک ئاگربەست لەگەڵ ئـ.ـێران ڕابگەیەنێت

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت مانگێک ئاگربەست لەگەڵ ئـ.ـێران ڕابگەیەنێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێککەوتنێکی 15 خاڵی

بەگوێرەی کەناڵە ئیسرائیلییەکە، ئەمریکا چەند داواکارییەک ئاراستەی ئێران دەکات لەوانە، ڕاگرتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی ئێران و داخستنی بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ.

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات چی دیکە لەمپەڕ بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان بەناو گەرووی هورمز دروست نەکات و ناوچەیەکی دەریایی ئازاد دروستبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share