تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە ویلایەتی یوتا لە ژێر زەوی ژیاوە.
جۆرە نوێیەکە ناوی فۆنا هێرزۆگایە، بوونەوەرێکی بچووک و رووەکخۆر بووە و تایبەتمەندیی ماسولکەکانی بەهێز بووە و حەوزێکی بەهێزی هەبووە کە یارمەتی راوەستانی جەستەی داوە و قاچی دواوەی گەورە بووە کە گونجاو بووە بۆ شێوازی ژیان لە ژێرزەوی.
ئەو تیمە کە لە زانکۆی ویلایەتی کارۆلینای باکوور و مۆزەخانەی زانستە سروشتییەکانی کارۆلینای باکوورن رایانگەیاندووە، سەریان سوڕماوە لە ژمارەی ئەو بەبەردبووانەی دایناسۆر کە لە ساڵی 2013ەوە لەو ناوچەیەدا دۆزیویانەتەوە، کە زۆربەیان هێشتا لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە و تێکنەچوون.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی ئەناتۆمی ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە ئەو ناوچەیەی ئەو ئێسکەی تێدا دۆزراوەتەوە ژینگەیەکی گەرم و شێداری هەیە و ناوچەیەکی قوڕاویشە، ئەم بارودۆخە ژینگەییە بەزۆری دەبێتە هۆی تێکچوون یان بڵاوبوونەوەی بەبەردبووەکان بە تێپەڕبوونی کات، بەڵام پاشماوە دۆزراوەکان هێندە بە باشی ماونەتەوە تیمی توێژینەوەکە پێیان وایە لەوانەیە هێشتا ئەو بوونەوەرانە لە ژێرزەویدا بژین.
زانایان هێشتا ئەو ئەشکەوتانەیان نەدۆزیوەتەوە کە رەنگە فۆنا هەڵیکەندبێت، بەڵام رایانگەیاندووە کە چەند تونێلێکیان لە ویلایەتی ئایداهۆ و مۆنتانا دۆزیوەتەوە کە لەلایەن بجۆرێی دایناسۆر بەناوی Auryctodromeus دروستکراوە، ئەوەش بەڵگەی ئەو بەهێز دەکات کە ئەم جۆرە نوێیەی دایناسۆریش لەژێر زەویدا ژیاوە.