وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا: پشتکردنە کورد کارەساتێکی ئەخلاقییە

مارک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “پشتکردن لە هاوپەیمانە کوردەکانمان کارەساتێکی ئەخلاقی و ستراتیژییە.”

پۆمپیۆ لە رێگەی دووبارە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی لیدنزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی لە پلاتفۆڕمی X، هەڵوێستی خۆی دژی پشتکردنە کوردانی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

هاوکات لیندزی گراهام چەند رۆژێک پێش ئێستا لە پۆستێکدا رایگەیاند، کۆدەنگییەکی بەهێز لەناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا دروستبووە لەسەر پاڵپشتی و پاراستنی کورد کە توانیان خەلافەتی د،ا،عـ.ـش و چەندین گرووپی دیکە تێکبشکێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارام قادر: كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنەكان كارێكی زۆرباشە و دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم

سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، “كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بانگێشت و پێشنیازی بافڵ جەلال تاڵەبانی كارێكی زۆر باشە…
Total
0
Share