جگە لە بەیل و هازارد.. ڕیاڵ مەدرید 150 ملیۆنی لە چوار یاریزاندا بەفیڕۆداوە

چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید سوودیان بە پێکهاتەکانی زێدان نەگەیاندووە

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا تیشکیان خستووەتە سەر پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی 2020/2021 و دەریانخستووە، کە سەدان ملیۆن لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکدا بەکارخراوە و هیچ سودێکیشیان نەگەیاندووە.

جگە لە گرێبەستی گاریس بەیل و ئیدین هازارد کە کۆی گشتی 201 ملیۆن یورۆ تێچووەکەی بووە، چەندین یاریزانی دیکەی یانەی شاهانەی مەدرید لەم وەرزەدا نەیانتوانیوە سوود بە پێکهاتەکانی زینەدین زێدانی ڕاهێنەر بگەیەنن.

ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە و ئەنخێل سانچێزی بەڕێوبەری جێبەجێکار چوار یاریزانیان لەسەر خواستی “زیزۆ” بەبڕی 150 ملیۆن یورۆ دابینکردووە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ یەکێک لەو یاریزانانە نەیانتوانیوە کە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆیان بکەنەوە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو بە شێوەی یەدەگیش سوودێکی ئەوتۆیان نەبووە.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە: لوکا یوڤیچی هێرشبەری سڕبی کە لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە 60 ملیۆنی پێدراوە، هەروەها ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری بەرازیکی کە لە پۆرتۆوە بڕی 50 ملیۆنی پێدراوە.

دوو یاریزانەکەی دیکەش بریتین لە ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلای بەرگریکاری باڵی ڕاست و مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی کە ماوەی چەند وەرزێکە بە خواستن لە یانەکانی دیکە یاریدەکەن.

سەرەڕای ئەوەی ئۆدیگارد یەکێکە لە گەوهەرەکانی داهاتووی تۆپی پێ، بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەردەوامی بە یاریکردن بدات.

بابەتی پێشتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم.. دۆلار جێگیرە

بابەتی دواتر

دوو پەرلەمانتار داوا دەکەن پارێزبەندی لەسەریان هەڵبگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share