دۆڕانی ئیسپانیا بە ژاپۆن بە ئەنقەست بوو؟

هوگۆ سانچێز، ئەفسانەی مەکسیک و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیوایە، شکستی ئیسپانیا بەرامبەر بە ژاپۆن پلان بۆ داڕێژراو و بە ئەنقەست بووە.

لە وەڵامی دەیڤید فاتیڵسۆنی ڕۆژنامەنووسی تۆڕی (ESPN)دا، هوگۆ سانچێز  دەڵێت، “دەتوانم دڵنیات بکەمەوە کە ئیسپانیا بەرامبەر ژاپۆن بەدوای دۆڕاندندا دەگەڕا، بۆ ئەوەی لە قۆناغی 16 و چارەکی کۆتایی خۆی لە بەڕازیل دووربخاتەوە.”

سانچێز لە وەڵامەکانیدا بە هەمان ئاراستە بەردەوام دەبێت و دەڵێت، “من لە مێشکی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانیا-دا نیم، بەڵام پشتڕاستی دەکەمەوە کە بیری لە ڕێگەیەک کردەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا لە بەڕازیل دوور بکەوێتەوە، ئێمەی ڕاهێنەران ئەوە دەکەین، بەڵام هەرگیز ناڵێین خۆمان بە دۆڕاندن دا، هەرگیز دان بەوەدا نانێین.”

سانچێز یەکێکە لە ناودارترین ئەفسانەکانی مەکسیک و مەدرید، کاری لە بواری ڕاهێنانیشدا کردووە.

بابەتی پێشتر

دیارترین سوودەکانی هەنار

بابەتی دواتر

چەوریی زیادەی خۆراکی دایک کاریگەریی لەسەر مێشکی کۆرپەلەی کوڕ هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share