ئەنچلۆتی و پێرێز لەبارەی ئۆدیگاردەوە ناکۆکییان هەیە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی پێویستی بە تواناکانی مارتین ئۆدیگاردی نەرویجی نییە، بەڵام سەرۆکایەتیی یانە لەتوانایدا نییە ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکات.

پۆرتاڵی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاماژەی بە بارودۆخی یانەی شاهانە و بابەتی گواستنەوەکان کردووە، مارتین ئۆدیگاردی نەرویجی بە یەکێک لە گەورەترین کێشەکان بۆ پێکهاتەی کارلۆ ئەنچلۆتی ئەژمارکراوە.

دوای گەڕانەوەی ئۆدیگارد لە یانەی ئارسیناڵ، بەهیوابوو لەگەڵ ئەنچلۆتی دەستبەکاربێت، بەڵام ئەوەی ڕوویداوە پێچەوانە بووە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ئیدارەی یانەی ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستی بە تواناکانی نییە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە بەپێچەوانەی ئەنچلۆتییەوە بیردەکاتەوە، پێیوایە دەبێت ئۆدیگارد لە ڕیاڵ بەردەوامبێت، چونکە هیچ یانەیەک داواکاری نەبووە و ئارسیناڵ و چەندین یانەی دیکە لە ئینگلتەرا و ئیسپانیاوە ئامادەبوون تەنها بە خواستن بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن، لە بەرامبەردا ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە 40 ملیۆن یورۆ بەشێوەی هەمیشەیی ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکات و شێوازی خواستن ڕەتدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

پیکێ بۆ یاریزانانی بارسا: دوای مێسی دەبێت واقیعی بن

بابەتی دواتر

لە ڕۆما کێ قەرەبووی دزیکۆ دەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share