جەمسەرەکانی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپا دەرکەوتن

پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لەو قۆناغەشدا فەرەنسا ڕووبەڕووی پۆڵەندا دەبێتەوە، ئەڵمانیاش ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی “یورۆباسکێت 2022” بە سەرکەوتنی پۆڵەندا بەسەر سلۆڤینیای پاڵەوانی ئەوروپای 2017 بە ئەنجامی 90-87 یەکلایی بووەوە، فەرەنساش لە کاتی زیادکراودا بە تۆمارکردنی خاڵێک 93-85 بردنەوەی بەرامبەر ئیتاڵیا بەدەستهێنا.

ئیسپانیا کە یەکێکی دیکەیە لە چوارینەی زێڕین، بە ئەنجامی 100-90 لە هەڵبژاردەی فینلاندی بردەوە، ئەڵمانیاش سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی دوای ئەوەی بە ئەنجامی 107-96 بەسەر یۆناندا سەرکەوت.

سبەی هەینی 16ی ئازار لە یەکەم یاری پێش کۆتاییدا پۆڵەندا و فەرەنسا بە یەکدەگەن، دواتریش یاری نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

ئێران ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی ئاشكراكرد كە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

تۆمەتباری كوشتنی دوو كەس دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share